٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٦
Source: Mehrnews
ئەنجومەنی زانایانی ئەهلی بەیتی تورکیا: پیرۆزییەکان و ڕێبەرانمان هێڵی سوورمانن

ئەنجومەنی زانایانی ئەهلی بەیتی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: داگیرکارانی جیهانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەیانەوێ وڵاتانی لاواز بە تایبەت جیهانی ئیسلام بە هیچ مەرجێک تەسلیم و لەناو ببەن.

 ئەنجومەنی زانایانی ئەهلی بەیتی تورکیا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا دژی ئێران و پڕۆژەی وێرانگەری و داگیرکاریی واشنتۆن و تلاڤیڤ دژی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێ: بەرەی داگیرکار بە سەرکردەیی ئەمریکا و بە کەڵک‌وەرگرتن لە چەک و چۆڵی مۆدێڕن، دەیەوێ وڵاتانی لاواز بە تایبەت جیهانی ئیسلام بە هیچ مەرجێک تەسلیم و کۆیلەی خۆی بکات.

لەو ڕاگەیێندراوەدا بە ئاماژە بە درێژەی شەڕ و پەلامار لە گۆڕەپانەکانی غەزە، لوبنان و یەمەن، هاوکاتی سووکایەتی و هێرش و هەڕەشە دژی پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان و لەوان هەڕەشە لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری بەرزی شۆڕشی ئیسلامی بەرەی بەرخۆدان، لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییە، جەخت کراوە: ئێمە زانایانی ئەهلی بەیتی تورکیا ئەو هێرش و هەڕەشە ڕیلاسییانە بە توندی ئیدانە دەکەین و بانگهێشتی هەموو موسڵمانان و چەوساوان دەکەین بۆ بەرگری لە بایەخەکان، پیرۆزییەکان، سەرفەرازییەکان و کەرامەتی خۆیان. چونکە قورئان، پێغەمبەر، هەموو پیرۆزییەکان و ڕێبەرانمان هێڵی سوورمانن و کردە ئامانجیان، بە مانای شەڕ لە دژی هەموو موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha